کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەكانی گەرما لە سلێمانی و دهۆك بۆ پلەی سفر نزمدەبێتەوە

.

07:38 PM - 24/01/2020

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و لەزۆبەی ناوچە شاخاوییەكان و نزیك شارەكان بەفر دەبارێت، ئەوەش خراوەتەڕوو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە نێوان 8 پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دەبێت ، سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ بەپێی پێشبینی ئاژانسە جیهانییەكان پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینین بەشێوەیەك پێشبینی دەكرێت لە شاری هەولێر نزمترین پلەی گەرمی یەك پلەی ژێر سفر و بەرزترینیش 12 پلە و ئاسمانیش هەتاو بێت ، لەشاری سلێمانیش نزمترین پلەی گەرما 3 پلەی ژێر سفر و بەرزترین پلەش 8 پلە و ئاسمانیش هەورو هەتاو بێت ، هەر بە پێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما لە شاری دهۆك نزمترین 4 پلەی ژێر سفر و بەرزترینیشی 6 پلە و لە شاری كەركوك نزمترین پلە یەك پلەی ژێر سفر و بەرزترین پلەش 13 پلە و ئاسمانیش هەتاو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە