کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەسپێدەكات

.

01:19 PM - 19/01/2020

 بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە دەزگا راگەیەندنەكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە وابڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە دوایین كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.
هەربەپێی زانیارییەكان دوای دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران  پشووی زستانەی ئەنجومەنەكە كە 45 رۆژ دەستپێدەكات.
دەستپێكردنی پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتێكدایە، خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاوڵاتیان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەردەوامە و هەروەها بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیشەوە دۆخێكی ناجێگیری سیاسی بەرۆكی بەغدای گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە