کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی پانێلێك لەبارەی كرێكارانی بیانی بەڕێوەچوو

.

06:20 PM - 18/01/2020



لەهۆڵی رێستۆرانی داوا لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی پانێڵی كرێكارانی بیانی لەنێوان ماف و ئەركدا بەرێوەچوو.
محەمەد هەژار سەرۆكی رێكخراوی داكۆكیكردن لەمافی كرێكارانی بیانی بەكەناڵی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: پانێڵەكەیان نێوەندگیرییەكە ئەنجومەنی كۆمەڵایەتی كوردستان بەئەنجامی گەیاندووە بۆ هەماهەنگی و داكۆكی لە ماف و داخوازییەكانی كرێكارانی بیانی و رێگرتن لەو بێ مافی و پێشێلكارییانەی بەرامبەریان دەكرێت.
وتیشی: لەو رێیەوە زانیاری و یاداشتێكیان دایە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و بریارە كاری لەسەر بكرێت و هەوڵی پێویست بدرێت بۆ دەستەبەركردنی مافی كرێكارانی بیانی لەهەرێمی كوردستان.

HBkIpgvOHAA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە