کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەمیدی پیشووی كۆلیژی یاسا لە زانكۆی موسڵ بریاری دەستگیركردنی بۆ دەرچوو

.

12:12 PM - 15/12/2019

 دەستەی دەستپاكی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی لە لایەن دەستەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دەستەی دەستپاكی لە نەینەوا  بۆ راگری پێشووی كۆلێژی یاسای لە زانكۆی موسڵ كردووە.
لە راگەیاندراوەكەی دەستەی نەزاهەدا هاتووە دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەركەوتووە كە راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی موسڵ هەستاوە بەبەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بەشێوەیەكی خراپ و بۆ مەرامی خۆی بەكارهێناوە.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە ئەو كەسە جگە لەوەی چەندین گەندەڵی لە پارەدا كردووە،لە كاتی تاقیكردنەوەكانیشدا پرسیاری بەرامبەر بە برێك پارە بە خوێندنكارانی خوێندنی باڵا فرۆشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە