کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتییەكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە

.

04:41 PM - 11/12/2019

 بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكان جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان بوو كە هەموومان تیایدا سەركەوتوو بووین.
دەشڵێت: پێكەوە یەكێتی ناو یەكێتیی و بەیەك دەست چەپكە گوڵەكە مام دەپارێزین، یەكێتییەكی بەهێز بۆ كوردستانێكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە. 

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند: سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتنی یەكێتییەكان بوو، یەكێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە.

دەشڵێت: سوربوونی هەڤاڵانمان بۆ بەستنی كۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە كە هەموومان پەرۆشی یەكێتییەكی نوێین، سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكانیش جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان بوو كە هەموومان تیایدا سەركەوتووبووین.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لەم بۆنەیەدا تەئكید دەكەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنەكان و تێكۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و هەڤاڵەكانمان، پێكەوە یەكێتیی ناو یەكێتیی و بەیەك دەست چەپكە گوڵەكە مام دەپارێزین، یەكێتییەكی بەهێز بۆ كوردستانێكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە و ڕۆحی شەهیدانمان و هەڤاڵ مام جەلال-یش ئاسودە دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە