کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری دەربەندیخان و هەندرێن بەیەكسانبوون تەواوبوو

.

11:29 AM - 06/12/2019

هەرلەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانە نایابەكانی كوردستان یانەی دەربەندیخان لە یاریگای مەحممودی مەلا عەزە میوانداری یانەی هەندرێنی كرد   لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن چڕكردەوە و چەند جارێكیش لە هەژاندنی تۆڕی یەكتر نزیكبوون  بەڵام سەركەوتوونەبوون و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكردبوو هەروبەو شێوەیە كۆتایهات   لە گێمی دووەم ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بەسوودی دەربەندیخان هەژماركرد بەڵام یاریزانانی هەندرێن  نارەزاییەتیان بەرامبەر ئەو بڕیارەی ناوبژیوان دەربڕی و بە هۆیەوە چەند دەقیقەیەك یارییەكە وەستا   بەڵام لە دواییدا لێدانە سزاكە جێبەجێكرا و شوانە كەمال لێدانەكەی فوتاند و لە گەڕانەوەی تۆپەكە كۆرەنگ محەمەد گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆماركرد   بەڵام لە دواساتەكانی یاریەكەدا هەندرێن گۆلێكی تۆماركردو ئەنجامی یارییەكەی یەكسانكردەوە و بە گۆڵێك بۆ هەردوویانە كۆتاییهات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە