کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە كرا

.

07:02 PM - 04/12/2019


وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی پەتاتە لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە بۆ ناو عیراق قەدەغە كراوە‌و لە ئێستاشدا 23 بەرهەمی كشتوكاڵی‌و ئاژەڵی گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی.
لەوبارەیەوە (حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق وتی، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە دوای ئەوە دراوە، كە بەرهەمی ناوخۆیی زۆر بووە‌و بەشی پێداویستیەكانی ناوخۆ دەكات. وتیشی، ماوەی 10 رۆژ بۆ هاوردەكاران دیاریكراوە كە ئەو بەرهەمە هاوردە بكەن كە پێشتر ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمهێنانی 20 بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی‌و هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە، لەوانەش پەتاتە، خەیار، باینجان، كولەكە، قەڕنابیت، گێزەر، كاهوو، گەنمەشامی، خورما، نەبەق، شوتی، كاڵەك، سیر، پیاز، چەوەنەر، هەنار، نەمام، شێلم، هەنگوین‌و پەتاتە، هەروەها بەرهەمهێنانی هێلكە‌و مریشك گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی‌و عیراق پێویستی بە هاوردەكردنیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە