کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشێكی تایبەت بە نابینایان لە كتێبخانەی سلێمانی كرایەوە

.

06:01 PM - 03/12/2019

لەپێناو خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنەوەو گرنگیدان بەخاوەن پێداویستی تایبەت،لەڕۆژی خاوەن پێداویستی تایبەتدا، لەمەراسیمێکی تایبەتدا ڕێکخراوی (پەروەردەیەکی هاوچەرخ) بەهاوکاری (کتێبخانەی گشتی سلێمانی) بەشێکی تایبەتیان بە نابینایان لە کتێبخانە کردەوە.

ئەمڕۆ ۳-۱۲-۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دکتۆر محەمەد سابیر بەشێکی نوێی تایبەت بە نابینایان لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدانی کەمئەندام و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر ئالان ڕەئووف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە وتەیەکدا باسی لە گرنکی بەشە نوێیەکەی تایبەت بە نابینایان کرد، کە بۆ یەکەمجارە لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی لەو شێوەیە دەکرێتەوە.

لە وتەیەکیدا، لەبارەی کردنەوەی بەشەکە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ میدیاکان وتی: بێگومان کردنەوەی ئەم بەشە نوێیە لەشاری سلێمانی جێگەی دڵخۆشیمانە، بۆ خزمەتکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئومێدەوارم ئاوڕی جدیتر لەخاوەن پێداویستی تایبەت بدرێتەوە.

لای خۆیەوە، عومەر خدر بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێکخراوی نابینایانی کوردستان وتاری نابینایان خوێندرایەوە، پاشا خەڵات بەسەر چەند نابینایەکدا دابەشکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە