کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی دارستان 9 هاووڵاتی دەستگیرکرد

.

03:43 PM - 03/12/2019

خۆشەویستی بۆ سروشت و ژینگەی کوردستان بەجۆرێک لەناخی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دارستان ڕەنگی داوەتەوە کە هەمیشە و بەردەوام لە پێناو پارێزگاریکردن لەئاژەڵ و باڵندە کێویەکان لەئەرک و فەرماندان بۆ ئەو مەبەستە لە سنورەکانی ( قەرەداغ، ماوەت، سەنگاو،  سەید سادق)، (9) هاووڵاتی دەستگیركران و دەستیشگیرا  بەسەر چەند کەل و پەل و پێداویستیەکدا.
لەو بارەیەوە  عەمیدی پۆلیس هێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان هەیە.
لە ئەنجامی سێ دەرچوونی مەفرەزەکانی  بەشی پۆلیسی دارستان لە سنورەکانی (قەرەداغ، ماوەت، سەنگاو) توانیان (8) ڕاوچی  دەستگیر بکەن کە بەمەبەستی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کیوی و ڕاوی شەوارە هاتبوونە سنورەكەیان.
هاوكات  دەستگیرا بەسەر دوو باڵندەی زیندوو و چوار سوێسکەی ڕاوکراو  و یەك کەو و (13) فیشەکی تاپڕ و (٣١) فیشەکی کڵاشنکۆف و (1) ماتۆڕ و (2) چەقۆ و (5) لایت، لەگەڵ لاشەی ئاژەڵیکی سوچڕ، وە (3) سەگ کە بەکاریان هێنابوو بۆ ڕاوکردن.

لەلایەکی ترەوە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بیرلێدان بوو، هاوکات دەستگیرا بەسەر جیهازێکی بیرلێدان و سەرجەم کەرەستەکانیدا.
تۆمەتبارەکان و  و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە