کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی: بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووەوە دەچینە ساڵی نوێوە

.

08:49 PM - 02/12/2019

هەڤاڵانی سكرتارییەت و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بە مەبەستی دوپاتكردنەوەی پشتیوانی و دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتە و مەكتەبەكان و كارەكانی دەزگای هەڵبژاردن سەردانی رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنیان كرد, و لە دیدارەكەدا رزگار عەلی تیشكی خستەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بە گشتی كە پایەكی گرنگی پرۆسەی دیموكراسیە و پێویستە یەكێتی بەپێی بەرنامە و ئەجێندای نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات, لەبارەی كارەكانیان بۆ كۆنگرەی چوارەم رزگار عەلی ئاماژەی بەوەدا كە قۆناغی یەكەم كۆنفرانسی  كۆمیتەكان و دواتریش مەكتەبەكان بەشێوەیەكی شەفافی و دیموكراسی زۆر بەسەركەوتویی بەرێوەچوو، وتیشی بەپێی ئەو بەرنامەی كە داڕیژراوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت كە پرۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە چوار هەزار دەنگدەر و هەزار و 438 كاندید بەشدارن تێیدا و هەموو رێوشوێنێك گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەو پەری شەفافیەتەوە بەڕێوەبچێت, لەبارەی هەندێك هەواڵ و هەڵمەتی چەواشەكاریی و دەنگۆوە رزگار عەلی ئاماژەی بەوەدا كە بەستن و نەبەستنی كۆنگرە  كۆتایی هاتووە و ئەنجامدانی كۆنگرە حەتمیە و هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ بەڵام بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت بەڵام سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەنەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووە دەچینە ساڵی نوێوە.
لەلای خۆیەوە زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی كار و ئەركەكانی دەزگای هەڵبژاردنی لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكان و رێكارەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بە گرنگ وەسف كرد كە بەوپەڕی پەرۆشیەوە كاردەكەن و ئاوات و ئامانجی بنكە جەماوەرییەكەی یەكێتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەهێننەدی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە