کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا: لەناوەندەکانی خوێندن ڕێژەی (٥٢%)ی خوێندکاران و (٣٥%)ی مامۆستایان لە خانمانن

.

07:41 PM - 02/12/2019

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی ڕایگەیاند: گرنگە لە سیستمی پەروەردەیماندا جەخت لەسەر پرۆسەی مرۆڤسازی بکەین، بەو مانایەی بە هاو پرەنسیپەکانی مرۆڤ بون و مرۆڤایەتی بکەینە چەقی پرۆسەی پەروەردەییمان، بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیەش دەگەینە ئەنجام.
ئەم وتانەی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢/١٢/٢٠١٩) لەهۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە میانی گفتوگۆیەکی کراوەدا هات لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کە بەبەشداری نوێنەری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی داکۆکی کردن لەمافی ژنان لە پەرلەمان و ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەری سێنتەرکانی جێندەرناسی لەزانکۆکانی کوردستان، بەناونیشانی خوێندنی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەچو.
 لەمیانەی پێشکەش کردنی وتەکەیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپاڵ دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری کردنی لەم سیمینارە کەتایبەت بو بە پرۆگرامی خوێندنی بابەتی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان، سوپاسی ئامادەبوانی کردو وتی: پرسی جێندەر یەکێکە لە پرسە گرنگ و هەستیارەکانی کۆمەڵگەکەمان، کە بەداخەوە  کۆمەڵگەی ئێمەو کلتورەکەشی بەدەر نین لە تێڕوانینی هەڵەو لێکدانەوەی نا زانستی و تەنانەت زۆر جاریش بە کەم بینین و کەمکردنەوە لە تواناو لێهاتویەکانی خانمان، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: ئێمە دەبێت لە ڕوی ئابوری و پەروەردەیی و کلتورییەوە  زەمینەی بەشداری ڕاستەقینەی خانما ن برەخسێنین .
د.ئارام محەمەد قادر وتیشی: وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەنگاوەکانی یەکەمماندا لەسەر ئاستی وەزارەت لێژنەی تایبەتمان بۆ پرسی یەکسانی جێندەری پێکهێناوە، هەروەها لەهەمو زانکۆکانی کوردستان سێنتەری  جێندەناسیمان دامەزراندوە، ڕونیشی کردەوە کە هەرچەندە پرسی خوێندنی بابەتی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان هەنگاوێکی ئەرێنی و پڕبایەخە، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەمان لە پێش  چاو بێت کە  بەهاو نۆرم و بنەماکانی یەکسانی جێندەر دەبێت بەوردی لە تەواوی سیستمی پەروەردەی و پێداگۆجی هەرێمەکەماندا ڕەنگبداتەوە. وتیشی:  کۆمەڵێک ئاماژەی پۆزەتیڤ هەن دەربارەی ڕۆڵ و ئامادەیی خانمان لە کەرتی خوێندنی باڵا، بۆ نمونە کچان ڕێژەی (٥٢%)ی خوێندکارانی قۆناخی بەکالۆریۆس پێکدەهێنن، لە نێو مامۆستایانیشدا ڕێژەی خانمان (٣٥%)ە. و لە نێو سەرکردە ئەکادیمیەکانیشدا ژنان ڕێژەی (٨%) یان هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە لەنجە دزەیی سەرۆکی لیژنەی داکۆکی کردن لەمافی ژنان لەپەرلەمانی کوردستان وتاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی خوێندەوەو تیایدا ئاماژەی بۆ پرسی جێندەر و کارو هەنگاوەکانی پەرلەمانی کوردستان لەو چوارچێوەیەدا کردو گرنگترین ئەو یاسایانەی ڕونکردەوە کە ئێستا لەهەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ژنان بەرکارن و وتی: هەوڵ بۆ هەموارکردنی هەندێ یاساش هەن هەر لەچوارچێوەی پاراستنی مافی ژنان لەکۆمەلگەی کوردی، لەنجە دزەیی دڵخۆشی خۆشی بەخوێندنی بابەتی جێندەر لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست لەناوەندەکانی خوێندنی بنەڕەتیش بابەتی جێندەر بخوێندرێت.
لیژنەی جێندەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا  توێژینەوەی زانستی چەپکە گوڵی یەکسانی جێندەریان پێشکەش بە هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی جێندەر لەدیوانی وەزارەت کرد.
لەمیانی پێشکەشکردنی سیمینارێکیشدا د. نەزەند بەگیخانی راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و جێندەری، ئاماژەی بە گرنگی خوێندنی جێندەر لەناوەندەکانی خوێندندا کردو چەمکی جێندەری لەڕووی بنیادی کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.

4238162122019_4.JPG

5838162122019_1.JPG

 

2939162122019_7.JPG

5939162122019_15.JPG

1240162122019_12.JPG

2240162122019_16.JPG

3440162122019_17.JPG

4640162122019_18.JPG

141162122019_11.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە