کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانی توركیا رووبەڕووی كورتهێنان بۆتەوە

.

06:20 PM - 01/12/2019

نوسینگەی ئاماری توركیا رایگەیاند، بەهۆی پاشەكشەكردنی هەناردەكردن‌و زیادبوونی زۆری قەبارەی هاوردەوە، مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو كورتهێنانی بازرگانی وڵات بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
بەگوێرەی نوێترین داتاكان نوسینگەی ئاماری توركیا، لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، كورتهێنانی تەرازوی بازرگانی 4 هێندە زیادیكردووەو گەیشتۆتە ملیارێك‌و 808 ملیۆن دۆلار لەو مانگەدا، ئەمەش لە كاتێكدایە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 497 ملیۆن دۆلار بووە.
هاوكات سایتی (ئەحوال)ی تایبەت بە كاروباری توركیا بڵاویكردۆتەوە، لەمانگی تشرینی یەكەمدا هەناردەی توركیا بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵوگۆڕەكانی وەرز و ژمارەی رۆژانی كار بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت 5 دابەزیووە‌و لە بەرامبەریشدا هاوردە بە رێژەی لەسەدا 6 پۆینت 6 زیادیكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە