کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش پەلاماری كولەجۆی داو پەلامارەكەیان لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە تیكشا

.

07:11 PM - 30/11/2019

شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری ناحیەی كوڵەجۆیان داو دواتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە پەلامارەكەیان تیكشكێندرا بەهۆیەوە رائید سمكۆ عەلی  بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆو دووكارمەندی تری ئاسایش شەهیدبوون ،لەوبارەیەوە محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر رایگەیاند سوپای عیراق لەخوارووی كولەجۆ و گوندەكانی زەنگاباد بۆشایەكی ئەمنی گەورەیان دروستكردووە, ئەمەش گرفتی ئەمنی بۆ ناوچەكە دروستدەكات, لای خۆیەوە لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد  ئەوانەی ئەو پەلامارەیان ئەنجامداوە هەر ئەو تیرۆریستانەن كە لەگوندەكانی شیخ باوە و ئیسلاحی سەر بەناحیەی جەلەولا جموجۆڵیان هەیە.

vORjnQtNx50

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە