کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ هەفتەی شەشەمی خولی نایابی كوردستان بەرێوەدەچێت

.

12:25 PM - 28/11/2019

ركابەرییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان هەنگاوێكی تر دەنێت و ئەمرۆش یارییەكانی هەفتەی شەشەم بەرێوەدەچن، یانەی برایەتی كە هەفتەی پێشوو بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركردو بە 11خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی، لەم هەفتەیە لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی یانەی زێرڤانی دەبێتەوە، برایەتی هەوڵدەدات پارێزگاری لەپێگەكەی بكات و دووچاری هیچ ئەنجامێكی نەخوازراو نەبێتەوە، بەڵام شێوە زێرەڤانیش چاوی لەسێ خاڵی یارییەكەو تا چەند هەنگاوێك بەرەو پلەكانی سەرووی ریزبەندی هەڵكشێت، لەمیانی یارییەكی بەهێزی ئەم هەفتەیەدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز لەیاریگای ئاشتی بەیەكدەگەن، هەردوو یانە لەبارودۆخێكی خرپدان، پێشمەرگە خاوەنی یەك خاڵەو لەدوا پلەی ریزبەندیە، نەورۆزیش دوو خاڵی هەیەو پلەی 11ی گرتووە، یانەی سیروانی نوێی دووەمی ریزبەندی بە 10 خاڵ لەكەلار دەبێتە میوانی یانەی شێروانەو بەبردنەوەو لەبەرامبەردا هەر ئەنجامێكی چاوەڕواننكراوی برایەتی جارێكی تر دەچێتەوە پێشەنگ، هەر لەدرێژەی یارییەكاندا هەردوویانەی هەندرێن و هەولێر بەیەكدەگەن، یانەی پێشمەرگەی هەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەیاریگای خۆی یارییەك بەرمبەر یانەی دەربەندیخان دەكات، یانەی سۆرانی میوانی نوێی خولەكەش لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ، لەم هەفتەیەش یانەی دهۆك چاوەڕوان دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە