کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان پێگەی خۆی پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتركرد

.

07:50 PM - 23/11/2019

 شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیپێكرد و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی هەفتەی چواردەیەمی خولەكەشدا پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دو پرێنس پێشوازی لە لیل كرد.
لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی پی ئێس جی بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 17 شدا ماورۆ ئیكاردی گۆڵی پێشكەوتنی پێ بەخشین، دوا بە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانە پاریسیەكە لەسەر پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 31 یشدا ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو دوو گۆڵە مایەوە.
سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتەدەست، بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی سێیەمی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و تا كۆتاییش یاریەكە هەر بەو دوو گۆڵە مایەوە.
بەو بردنەوەیەش پاریس سان جێرمان بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێز تر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە