کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەوێنە ...ئابڕوچونێكی سێكسیی وەزیری بەرگریی عیراق ئاشكرابوو

.

01:51 PM - 23/11/2019



ئابڕوچونێكی سێكسیی وەزیری بەرگریی عیراق ئاشكرابوو، لەوبارەیەوە رۆژنامەی نایاتەر ئیداگ-ی سویدی لە راپۆرتێكدا ناوەڕۆكی ژمارەیەك كورتەنامەی نەجاح شمەری، وەزیری بەرگریی عیراقی بڵاوكردۆتەوە كە لە رێگەی واتس ئەپەوە بۆ كوڕیكی 20 ساڵی سویدیی ناردووە و گێچەڵی سێكسیی پێكردوە.
لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە بەهۆی بونی پەیوەندیی شمەری لەگەڵ پیاوێكی تردا كێشە كەوتۆتە نێوان ئەو وەزیرە و هاوسەرەكەی، هاوكات رۆژنامەی نایاتەر ئیداگ-ی سویدی باسی لە مێژووی هاوڕەگەزبازێتیی وەزیری بەرگریی ئێستای عیراق كردوە كە لە سەردەمی رژێمی سەدامیشدا هەیبووە و بەپێی رۆژنامەكە لەوكاتەشدا كە ئەفسەر بووە چیرۆكی هاوڕەگەزبازێتیی لەگەڵ سەربازێكدا هەبووە و خودی سەدامیش بەو چیرۆكەی زانیووە،ئەوەش رونكراوەتەوە كە شمەری بەناوێكی دیكە لە سوید خۆی تۆمار كردوە و تۆمەتباریش بووە بە ساختەكردنی بەڵگەنامەكانی تایبەت بە دڵنیایی، لە ساڵی 2016 تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانێكی مەترسیداری ئاراستەكراوە، بەڵام رۆژێك پێش دادگایی كردنی دۆسیەكەی لابراوە و ئازاد كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە