کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلواكی باكس (137-129) لە پۆرتلاندی بردەوە

.

02:31 PM - 22/11/2019


 ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی باسكەی ئەمریكا  ئێن بی ئەی  درێژەیان هەیە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بە دوو یاری جەولەی شانزەیەم كۆتاییهات  سەرەتاش لە یارییەكی بەهێزدا  تیپی پۆرتلاند ترایڵ بلیزێرز بووە میوانی تیپی میلواكی باكس  لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی میلواكی بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لەو چارەكەشدا بە 37 خال بەرامبەر بە 27 خاڵً براوە بوون   لە چارەكی دووەمیشدا یاریزانانی تیپی میلواكی باشتر یاریان كرد و  لەو چارەكەشدا بە 35 خاڵ بەرامبەر بە 31 خاڵ بردنەوەیان دەستەبەركرد  لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی تیپی پۆرتلاند جڵەوی یاریەكەیان گرتە دەست و لەو چارەكەشدا بە 40 خاڵ بەرامبەر بە 35 خاڵ تیپی خاوەن یاریگایان دووچاری شكست كرد  هەرچەندە لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی تیپی پۆرتلاند ترایڵ بلیزێرز بە 31 خاڵ بەرامبەر بە 30 خاڵ براوە بوون  بەڵام لە كۆتاییدا یاریەكەیان بە 129 خاڵ بەرامبەر بە 137 خاڵ بە تیپی میلواكی باكس دۆڕاند .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە