کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جارێكی تر فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەكەن

.

11:42 AM - 20/11/2019

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا تەئكیدیكردەوە فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی چەند پێگە و جبەخانەیەكی سوپای سوریا و گرووپەكانی هاوپەیمانی حكومەتی ئەو وڵاتەی كردووە، راشیگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل چەندین پێگەی ستراتیجی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی حكومەتی سوریای بۆردومان كردووە و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك سەۆكی هەڵدانی مووشەكییان تێكشكاندووە .
لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی سانای سوری لە زاری فەرماندەیەكی سەربازی باڵای وڵاتەكەیەوە ئەوەی تەئكیدكردۆتەوە كە هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی رووبەڕووی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بوونەتەوە. بەهۆی هێرشی فرۆكەكانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەك سەربازی سەر بە سوپای سوریا كوژراون و دەیانی تریش بریندار بوون .
هاوكات وەزارەی دەرەوەی روسیا هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ئیدانە كرد و ئاماژەی بەوەدا ، ئەو هێرشانە پێشێلكارییەكی روون و ئاشكرای رێسا و یاسا نێودەوڵەتییەكانە ، لەو بارەیەوە میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مۆسكۆ بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دەكات ، هەروەها داواش لە تەلئەبیب دەكات چی تر سەروەری خاكی سوریا پێشێل نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە