کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنكەرە دەستبەرداری سیستمی مووشەكی رووسی نابێت

.

06:24 PM - 19/11/2019

سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت: بەسەرۆكی ئەمریكای راگەیاندووە وڵاتەكەی دەستبەرداری سیستمی دژە مووشەكی ئێس 400ی رووسی نابێت.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی لێدوانێكدا بۆ ئەندامانی ئاكەپە لەپەرلەمانی توركیا رایگەیاند: لەمیانی گفتوگۆكانی لەواشنتۆن بەدۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندووە ئەنكەرە دەستبەرداری سیستمی دژە مووشەكی ئێس 400ی رووسی نابێت كەلەماوەی ئەمساڵدا لەرووسیا كڕیویەتی سەرباری ناڕەزایی هاوبەشەكانی لەپەیمانی ناتۆ.
وتیشی: لەمیانی ئەو گفتوگۆیەدا لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر ئەمریكا سووربێت لەسەر هەڵوێستە توندەكەی لەبارەی فرۆكەی جەنگی ئێف 35 ئەوا توركیا هەوڵی بەدەستهێنانی جێگرەوە بۆ ئەو فرۆكەیە دەدات لەپێناو دابینكردنی پێداویستیەكانی لەبواری بەرگری.
سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەی راگەیاند: وڵاتەكەی باش دەزانێت كە پشتیوانی ئەمریكا بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل لەسوریا دەست بەجێ تەواو نابێت، هەربۆیە جەنگی توركیا لەگەڵ ئەو هێزە كوردیانە بەردەوام دەبێت تائەو كاتەی سەرجەم هەڕەشەكانی سەر توركیا لەناودەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە