کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان : تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ توركیا دەگاتە 50 ملیۆن كەس

.

07:04 PM - 17/11/2019



 (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆكی توركیا رایگەیاند، ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ توركیا دەگاتە 50 ملیۆن كەس‌و هەڵئاوسانی نرخیش بۆ ئاستێكی گونجاو دادەبەزێت.
سەرۆكی توركیا رایگەیاند، لە دوای دانانی پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی، یەكێك لە كارەكانی ئەوەیە نرخی سوود تاوەكو رێژەی لەسەدا 13 دابەزێنێت، ئەوەش دوای ئەوەدێت اەماوەی رابردوودا نرخی سوود بۆ لەسەدا 40 بەرزكرابوویەوە.
(رەجەب تەیب ئەردۆگان) رونیكردەوە، بەهای هەناردەی كاڵای توركیا لەماوەی 12 مانگی رابردوودا گەیشتۆتە 171 ملیار دۆلار، ئەوەش لە كاتێكدایە ساڵی 2002 ئەو ژمارەیە 36 ملیار دۆلار بووە، هەروەها ژمارەی خانەنشینان لە 6 ملیۆنەوە بۆ نزیكەی 13 ملیۆن زیادیان كردووە.ئەوەشی خستەڕوو، كە یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی توركیا، گەیشتۆتە نزیكەی 106 ملیار دۆلار‌و ژمارەی دامەزراندنی كۆمپانیای نوێ‌ لەسەدا 22 زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە