کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە چارەنووسی ڤیدالی یەكلاكردەوە

.

11:56 AM - 17/11/2019

یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی بەهەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا كە سەبارەت بەچارەنووسی ئارتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی یانەكەی دەكرا، ماوەیەكی زۆرە میدیاكانی ئەوروپا بەردەوام باس لە لەرۆیشتنی ڤیدال دەكەن لەریزی بەرشەلۆنە كە ڤالڤێردی راهێنەر لەپلانی خۆی دووریخستۆتەوەو زیاتر پشت دەبەستێت بە بۆسكێتس و میلۆ و فرینكی دی یۆنگ  سەرەرای ئەوەی چەند یانەیەكی ئیتاڵیاو ئینگلتەراش گرنگی پێ دەدەن، لەمبارەیەوە رۆژنامەی كوێری دیلۆ سپۆرت ئاشكرایكردووە: بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەنیازی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نین لەمیركاتۆی زستانەو پارێزگاری لەمانەوەی دەكەن، ئەمەش كۆتایی بەهەوڵی یانەكان هێنا كە گرنگیان پێدەدا، هەرچەندە لەم وەرزی خولی یانەكانی ئیسپانیادا تەنیا لە هەشت یارییدا بەشدار بووەو توانیویەتی 3 گۆڵ تۆماربكات و لەدروستكردنی هیچ گۆڵێكیش سەركەوتوو نەبووە  لەلایەكی ترەوە دەستەی كارگێری یانە كەتەلۆنیەكە لەمیركاتۆی زستانەدا تەنیا رێگەی رۆیشتن بەیەك یاریزان دەدات ئەویش راكیتیچ-ە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە