کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواست لەسەر گواستنەوەی ئاسمانی 4% زیادیكردووە

.

05:00 PM - 10/11/2019


 رێكخراوی ئایاتا بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ئاشكرایكردووە، مانگی ئەیلولی رابردوو جوڵەی هاتوچۆكردنی رێگای ئاسمانی لەسەرانسەری جیهاندا لەسەدا 4 زیادیكردووە.
یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (ئایاتا) لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، مانگی ئەیلولی رابردوو خواست لەسەر گواستنەوەی كەلوپەل بەرێگای ئاسمانی لەسەدا 4 پۆینت 5 زیادیكردووە، هاوكات گواستنەوەی سەرنشینان لەرێگەی فڕۆكەوە لەسەدا 3 پۆینت 8 بەرز بۆتەوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵپەساردنی زیادكردنی باجی گومرگی ئەمریكا لەسەر كاڵاو بەرهەمی چین، هەواڵێكی دڵخۆشكەر بووە بۆ بازرگانان، بۆ ئەوەی درێژە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بدەن، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناكۆكیە بازرگانیەكانەوە، گواستنەوەی كاڵاو بەرهەمی وڵاتان لە رێگەی فڕۆكەوە كەمیكردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە