کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیبراهیمۆڤیچ لەمیلان نزیك دەبێتەوە

.

03:18 PM - 08/11/2019

بەرپرسێكی خولی ئەمریكی ئاشكرایكرد: زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی نزیكبۆتەوە لەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی میرۆری بەریتانی دۆن جابر رێكخەری خولی ئەمریكی وتی: زڵاتان كەسایەیتەكی كاریگەرە و گرنگی زۆری پێدەدرێت ئەو هەمیشە دەتوانێت سەرنجەكان لەسەر خۆی كۆبكاتەوە.
باسی لەوەشكرد: لەخولی ئەمریكی هەمیشە پێویسیان بەیاریزانی لەو شێوەیەیە وەك چۆن پێشتر و بەر لەچەند ساڵ لەگەڵ هاتنی دیڤید بیكهامی ئینگلیزی بۆ خولەكە رویدا.
لەكۆتایی لێدوانەكەی ئەو بەرپرسە ئاشكرایكرد: ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 38 لەرێگایدایە گرێبەست لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی ئیمزا بكات كە یەكێكە لەیانە گەورەكانی ئەوروپا و جیهان.
جێی باسە گرێبەستی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ لۆس ئەنجلوس گالاكسی لەمانگی داهاتوو كۆتایی دێت و لەهەمان كاتدا دەتوانێت بەبێ بەرامبەر و لەمیركاتۆی زستانی داهاتوو بچێتە هەر یانەیەك كە ئارەزوی بكات كە لە لایەن یانەكانی مان یونایتد و ناپۆلی و میلان گرنگی پێ دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە