کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی ئەوروپا دەستی بەكارەكانی كرد

.

05:08 PM - 05/11/2019


 (كریستین لاگارد) سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی ئەوروپا دەستی بەكارەكانی كردو لە یەكەمین لێدوانیدا وەك سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر كارمان لەبەردەستدایەو سەرەتا بە كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوان دەست پێدەكەین.
(كریستین لاگارد) لە ساڵی 2011وە بەرێوەبەری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بووەو لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە وەك سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی ئەوروپا دەستی بەكارەكانی كردوە، یەكەمین ژنە كە لەدوای دامەزراندنی ئەو بانكەوە لە ساڵی 1998وە ئەو پۆستە وەربگرێت، بریاریشە بۆ ماوەی 8 ساڵ لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە