کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات

.

04:51 PM - 05/11/2019

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق جارێكی تر بڕیاریدا هاوردەكردنی تەماتە لەسەرجەم دەروازە سنوورەییەكانەوە قەدغە بكرێت.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لەماوەی رابردووداو لەكاتی چلەی ئیمام حسێن‌و هاتنی ژمارەیەكی زۆر زیارەتكاری ئاینی‌و زۆربوونی خواست لەسەر تەماتە وەزارەتەكەیان بریاریدا، لە رۆژی 14ی تشرینی یەكەمی رابردوودا بەبڕێكی كەم‌و تا كۆتاییهاتنی ئەو بۆنە ئاینیە، لە هەموو دەروازە سنوورییەكانەوە تەماتە هاوردە بكرێت، بەڵام ئێستا دوای زیاتر لە 2 هەفتە، جارێكیتر بریاریانداوە هاوردەكردنی تەماتە لەسەرجەم دەروازە سنوورەییەكانەوە قەدغە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەركردنی ئەو بریارە بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆوە بووە، بەتایبەتیش پێگەیشتنی تەماتە لە هەردوو پارێزگای نەجەف‌و كەربەلا، تاوەكو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت.
تەئكیدیشیكردەوە: وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لەسەرەتای ساڵی 2019وە تەنها بۆ ماوەی 2 هەفتە رێگەی بە هاوردەكردنی تەماتە داوە‌و ئامانجیشیان لەو بڕیارە ئەوە بووە كە نرخی تەماتە بەرز نەبێتەوەو كاریگەری لەسەر بەكارهێنەری ناوخۆ دروست نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە