کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە

.

01:02 PM - 26/04/2024

بەگوێرەی سایتی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە 20ی 4 تا 26ی 4ی 2024، زیاتر لە 20 ملیار دینارە كە لەسەدا 73ی نەختینەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 73% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 12%داهاتەکە مقاسەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، داهاتەکە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو کەمترە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.net، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە