کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ دەخرێتە بۆرسەوە

.

05:09 PM - 03/11/2019

دەستەی پەڕاوە داراییەكانی سعودیە رایگەیاند: رەزامەندیان دەربڕیووە لەسەر ئەو داوایەی لەلایەن كۆمپانیای ئارامكۆوە پێشكەشیان كراوە بۆ ئەوەی بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیاكەیان لە بۆرسەدا تۆمار بكرێت‌و بفرۆشرێت.
دەستەی پەڕاوە داراییەكانی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: سەرجەم ئەو زانیاریانەی تایبەتن بە كۆمپانیای ئارامكۆوە وەك داتای دارایی‌و بەرێوەبردن‌و چالاكیەكانی كۆمپانیاكە دەخرێنەڕوو تاوەكو وەبەرهێنەران ئاگاداربن‌و بتوانن وەبەرهێنانی تێدا بكەن.
بەپێی زانیاریەكانیش، بڕیارە لە رۆژی 10 تشرینی دووەمی 2019 تەواوی ئەو پرۆسەیە رابگەیەنرێت.
كۆمپانیای ئارامكۆ یەكێكە لەگەورەترین كۆمپانیاكانی جیهان‌و كاری وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی سعودیە دەكات‌و هەر لەلایەن حكومەتی ئەو  وڵاتە سەرپەرشتی دەكرێت‌و گۆرینی لەكۆمپانیایەكی كەرتی گشتیەوە بۆ پشكداری‌و خستنەڕووی پشكەكانی لەبۆرسەدا، یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە (محەمەد بن سەلمان) شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ چاكسازیكردن لە دۆخی ئابووری وڵاتەكەی گرتویەتیەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە