کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی عیراق: 300 هەزار كەس دادەمەزرێت

.

05:01 PM - 03/11/2019

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: بە پەسەندكردنی یاسای نوێی خانەنشینی، هەلی كار بۆ 300 هەزار كەس دەڕەخسێت‌و حكومەتیش هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگەی بكاتەوە.
حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران كەمكراوتەوە، ئەوەش وایكردووە ژمارەی فەرمانبەرانی ئێستا كەمبێتەوە‌و دەرفەتی دامەزراندن بۆ 300 هەزار كەس بڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە حكومەت پابەند بێت بە جێبەجێكردنی یاسا نوێی خانە نشینی‌و ئەو دامەزراندنە نوێیانە رابگەیەنێت‌و بەپێی شوێنەكان بەسەر گەنجاندا دابەشی بكات، تاوەكو ژمارەی بێكارانی عیراق كەمبێتەوە.
حەنین قەدۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو: پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، چاكسازی ریشەیی تێداكراوە، بەتایبەتی لە بواری دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن‌و زیادكردنی دەستی كار، هەروەها بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سامانی گشتی وڵات بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە