کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بەرامبەر بە دیگۆن شكستی هێنا

.

01:38 PM - 02/11/2019

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا   پاریس سان جێرمان دوور لە یاریگای خۆی بووە میوانی دیگۆن   هەرچەندە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی پی ئێس جی باشتر دەركەوتن و توانیشیان لە دەقیقەی 19 دا گۆڵی پێشكەوتی خۆیان لە رێگەی كیلیان مباپییەوە تۆمار بكەن   بەڵام لە گێمی دووەمدا ئاستی یاریەكە پێچەوانە بۆوە و یاریزانانی دیگۆن توانیان لە دەقیقەی 47 دا ئەنجامەكەیان لە جۆندێر كادیزەوە هاوسەنگ كردەوە   دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 51 دا مونیر چوێر گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان لە هەوڵێكی زۆردا بوون ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان بە یانەی دیگۆن دۆراند   بەوەش بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا یانەی دیگۆن توانی بەرامبەر بە یانە پاریسیەكە براوە بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە