کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەموو بازرگانێك دەتوانێت بازرگانی بەسووتەمەنییەوە بكات

.

04:54 PM - 31/10/2019

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ (گەلی كوردستان) نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە  بازرگانیی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت  لە لایەن ئاسایشەوە. لەو بارەیەوە (ئەحمەد عەبدولڕەحمان) وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە (گەلی كوردستان)ی راگەیاند ئامانج لەو بڕیارەی وەزارەتی دااریی بۆ ڕەخساندنی مافی یەكسانی بازرگانییە بۆ سەرجەم بازرگانان و نەهێشتنی قۆرخكاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە