کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لەمامۆستایان كۆبۆوە

.

06:24 PM - 30/10/2019

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ  ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایانی سلێمانی سەر بەڕێكخستنەكانی یەكێتی رایگەیاند: بۆ تێپەڕاندنی دۆخی نالەبار و چەقبەستووی ئابوری توێژی مامۆستایان و باشتركردنی باروگوزەرانیان كەلەگەڵ سەردەمی نوێی ئێستا بگونجێت، ئەركی لەپێشینەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمە و یەكێتیش پاڵپشت و پەنای مامۆستایان دەبێت.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا كێشەی كەمی بینا بۆ خوێندنگەكان بەتایبەت بۆ باخچەی ساوایان لەسنوری گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، گفتوگۆی لەبارەوە كرا و داوا لە حكومەتی هەرێم كرا هەرچی زووە بەدەنگ مامۆستایانەوە بچن و كیشەی كەمی بینا و ئەو  قەرەباڵغیەی بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دروستبوە چارەسەر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە