کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قادر عزیز سەردانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد

.

10:59 AM - 30/10/2019

قادر عزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی كرد و لە لایەن لێپرسراو و ئەندامانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا ، لەو سەردانەدا قادر عزیز پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە شێخ میقداد كرد وەك لێپرسراوی نوێی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی ، هەروەك دەستخۆشی لە ستافی مەكتەبی شەهیدان كرد كە لە رابردوودا دڵسۆزانە كاروباری مەكتەبەكەیان بەسەركەوتوویی راپەراندووە.

لە درێژەی وتەكانیدا قادر عزیز رایگەیاند: مەكتەبی شەهیدان وەك مەكتەبەكانی تر نییە كە تایبەت بێت تەنها بە بوارێك ، بەڵكو مەكتەبی هەمووانە ، چونكە شەهیدە نەمرەكان شەهیدی هەموومان و سەرجەم گەلەكەمانن ، ئەو هەڤاڵانەش كە لەم مەكتەبەدا كار دەكەن زۆربەیان كور و برا و كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكانن ، بۆیە دڵنیام كە لە هەمووان زیاتر لە گەورەیی قوربانی شەهیدەكانمان و ئێش و ئازاری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەگەن و هەر بەم گیانەشەوە خزمەتیان دەكەن. لە كۆتایی سەردانەكەیدا قادر عزیز بەڵێنی پێدان كە داخوازیەكانیان دەگەیەنێتە مەكتەبی سیاسی و لە رووی راگەیاندنیشەوە لەمەودوا بایەخی زیاتر بە بڵاوكردنەوەی كاروچالاكی مەكتەبەكەیان دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە