کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بردنەوەیەكی گەورەی لەبەرامبەر خینك تۆماركرد

.

03:50 PM - 24/10/2019


 شەوی رابردوو یاریەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەردەوام بوو، سەرەتا و لەیاریەكانی كۆمەڵەی پێنجەم یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و پاڵەوانی وەرزی رابردوو دووەم بردنەوەی تۆماركرد و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بەیانەی خینكی بەلجیكی هێنا.
یاریزانانی لیڤەرپوڵ زۆر بواریان بەیانەی خاوەن یاریگا نەدا و لەدوای 2 دەقیقە یاریكردن گۆڵێكیان لەرێگەی ئەلیكسەندەر چامپەرلین تۆماركرد و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو.
لەگێمی دووەم و لەدەقیقەی 57 چامپەرلین گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، دواتر و لەدەقیقەی 77 سادیۆ مانی سەنیگالی بەتۆماركردنی گۆڵێك یانەی میوانی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم.
دوای 10 دەقیقە لەو گۆڵە محەمەد سەلاحی میسری ناوی خۆی لەتۆماری گۆڵكارانی یانەكەی و یاریەكە نوسی و گۆڵی چوارەمی تۆماركرد، هەرچەندە دوای یەك دەقیقە لەو گۆڵەی سەلاح یانەی خاوەن یاریگا گۆڵێكیان لەرێگەی ستیفن ئۆدی تۆماركرد، بەڵام یاریەكە بەبردنەوەی لیڤەرپوڵ بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات.
 بەو بردنەوەیەش لیڤەرپوڵ كۆی خاڵەكانی لەپلەی دووەمی ریزبەندی كردە 6 خاڵ، خینك خاڵێكی هەیە لەپلەی چوارەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە