.
12:03 PM - 24/10/2019
به‌داخەوە ئەمڕۆ خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری نیو سه‌ده تێکۆشانی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا و سكرتێری یەکەم حزبی كوردی له سوریا حه‌مید ده‌روێش، کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا حه‌مید ده‌روێش سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی دووربین بوو و خاوەن ئیرادە بوو. زیاتر له نیو سه‌ده هەموو تەمەنی بۆ خه‌باتی سیاسی کورد بوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به رێگاچاره‌یەکی ئاشتیانە، هه‌میشه خوازیاری پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا‌و ڕۆژئاوای كوردستان بوو.
خوالێخۆشبوو په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌بوو.
مامۆستا حه‌مید ده‌روێش پەیوەندییەکی دێرین و تۆکمەی له‌گه‌ڵ ڕابه‌ر و سه‌رۆك (مام جه‌لال) و یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان دا هەبوو. هاوكاری مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و پارته‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ دا، هه‌رگیز له ویژدان و بیره‌وه‌ری هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی دا له‌بیر ناكرێ.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ڕۆژئاوای كوردستاندا مەرگ ڕێگای بە مامۆستا حەمید دەروێش نەدا بۆ ئەوەی درێژە بەخەبات بدات و رۆڵی خۆی بگێڕێ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ته‌بایی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا.
بۆ ئەم بۆنه خه‌مناكە، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هەڤاڵانی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له پارتی پێشکە‌وتنخوازی كورد له سوریا و گه‌لی كوردستان له ڕۆژئاوا ده‌كه‌م..
رۆحی بەرزەفڕی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان شاد بێت.
لاهور شێخ جەنگی
۲٠۱۹/۱٠/۲٤
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە