کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێكاری لە ئەمریكا نزمترین ئاستی لە 50 ساڵدا تۆماركرد

.

06:54 PM - 05/10/2019

بێكاری لە ئەمریكا بۆ لەسەدا 3 پۆینت 5 دابەزی‌و نزمترین ئاستی لەماوەی نیو سەدەدا تۆماركرد.
بەگوێرەی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی كاری ئەمریكا، لەمانگی ئەیلولی رابردوودا، بۆ یەكەمجار لەماوەی 6 مانگدا ڕەخساندنی هەلی كار لە كەرتی پیشەسازی كەمبۆتەوە‌و جگە لە كەرتی كشتوكاڵیش، كەرتە ئابووریەكانی تر 136 هەزار هەلی كاریان ڕەخساندووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەمانگی ئابدا 168 هەزار هەلی كاری نوێ ڕەخسێندرابوو.
هەرچەندە بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی كار، ڕەخساندنی هەلی كاری نوێ لەمانگی ئەیلولدا كەمتر بووە لە تێكڕای دابینكردنی هەلی كاری مانگانە كە 161 هەزارە لەماوەی ئەمساڵدا، بەڵام هێشتا مانگانە لەسەرووی 100 هەزارەوەیە كە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی دێنە نێو بازاڕی كارەوە.
وەزارەتی كار ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرەڕای ئەوەی لەمانگی ئەیلولدا ڕەخساندنی هەلی كاری نوێ بەڕێژەیەكی كەم دابەزیووە، بەڵام ڕێژەی بێكاری بۆ لەسەدا 3 پۆینت 5 دابەزیووە، كە ئەوەش بەنزمترین ئاست دادەنرێت لەدوای ساڵی 1969وە تۆمار كرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە