کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرە: پە‌یوە‌ندییە‌كانی ھە‌رێم و یۆنان پتە‌وتربكرێن

.

08:45 PM - 29/09/2019

ئەمڕۆ یە‌كشەممە 29-9-2019، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی ن ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری ھەولێر پێشوازیكرد لە (لیۆنیداس كۆنتۆڤۆونێسیۆس ) باڵوێزی یۆنان لە‌ عیراق و (ئیفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس ) كونسولی گشتی یۆنان لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا، سە‌رە‌تا سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، تیشكی خستە‌ سە‌ر رۆڵ گرنگی یۆنان لە‌ جیھان و ناوچە‌كە‌، ھیواشی خواست ئاستی پە‌یوە‌ندیە‌كانی نێوان ھە‌رێم و یۆنان لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتربكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت.

ھە‌رلە‌و دیدارە‌دا، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكرا.

ھە‌ڤاڵ سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، ئاماژە‌ی بە‌ دوایین پێشھاتە‌كانی گۆرە‌پانی سیاسی عیراق و ناوچە‌كە‌ كرد و رایگە‌یاند، كە‌ لە‌یە‌كترگە‌یشتنی باش ھە‌یە‌ لە‌ نێوان ھە‌ولێر و بە‌غدا بە‌ ئامانجی چارە‌سە‌ری گونجاو بۆ كێشە‌ ھە‌ڵواسراوە‌كانی نێوان ھە‌ردوولا، بە‌تایبە‌تیش دۆسیە‌كانی نە‌وت و گاز و دارایی و پێشمە‌رگە‌ و بوودجە‌ی ساڵی داھاتووی عیراق، ووتیشی: كۆبوونە‌وە‌ و دیدارە‌كانی وە‌فدی ھە‌ردوولا بە‌ردە‌وامن.

بە‌شێكی تری دیدارە‌كە‌ بریتیبوو لە‌ ھە‌لسە‌نگاندنی ھاوكێشە‌ سیاسی و سە‌ربازی و ئابووریە‌كان لە‌سە‌ر ئاستی ھە‌رێما‌یە‌تی و نێودە‌وڵە‌تی، لە‌وانە‌ قە‌یرانی سیاسی و سە‌ربازی سوریا و ململانێیە‌كانی نێوان ئێران و ئە‌مریكا و تێڕوانینی ی ن ك بۆ ئایندە‌ی ناوچە‌كە‌.

باڵوێزی یۆنان لە‌عیراق بە‌ڕێز (لیۆنیداس كۆنتۆڤۆونێسیۆس) خۆشحاڵی خۆی بە‌و پێشكە‌وتنانە‌ دە‌ربری كە‌ لە‌ ھەرێمی كوردستان ھە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ناوچە‌كانیتری عیراق، ھاوكات ئاماژە‌ی بە‌ روڵ و سە‌نگی ی ن ك كرد لە‌سە‌ر ئاستی ھە‌رێم و عیراق و ناوچە‌كە‌ ھێزێكی سیاسی خاوە‌ن پێگە‌ و مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌ریە.

باڵوێزی یۆنان لە‌عیراق، تە‌ئكیدی كردە‌وە‌ كە‌ ئە‌سینا ‌خوازیاری سە‌قامگیری سیاسی و گە‌شە‌سە‌ندنی ئابووری و پێشكە‌وتنی زیاترە‌ لە‌ عیراق بە‌ گشتی و ھە‌رێمی كوردستان بە‌تایبە‌تی، وتیشی: ئامادە‌ی ھە‌موو ھە‌ماھە‌نگیە‌كی سیاسی و ئابوورین و كۆمپانیاكانی یۆنان خاوە‌ن ئە‌زموونێكی زۆرن لە‌سە‌رجە‌م بوارە‌كاندا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە