کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە نەوتی هەرێم پێكدەهێنێت

.

06:49 PM - 29/09/2019


 پەرلەمانی عیراق لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی (ڕێبوار تەها) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوە لە نەوت‌و وەزەی هەرێمی كوردستان پێكهێنا.
(ڕێبوار تەها) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە بگەین بەزانیارییە ڕاستیەكان، لەپێناو خزمەت‌و هاوكاری فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە لەپەرلەمانی عیراق نیەتێك هەیە كێشە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروست بكرێت، ئێمەش پێشی دەگرین.
وتیشی، لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە زانیاری‌و داتامان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بەسەرچاوەی داهات كە هاوتایە لەگەڵ ئەو داتایانەی پێشتر حكومەتی هەرێم داویەتیە حكومەتی ناوەند، ئێمەش وەك پەرلەمانی عیراق ئەو ڕاستیانە دەخەینەڕوو، تاكو گرەنتییەك دروست بكەین بۆ ئەوەی  مووچەخۆرانی هەرێم توشی گرفت نەبن.

bShq_fOGbzc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە