کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی چاویکەوت بە بەڕێوەبەری نوسینگەی کەنەدا لە ھەرێم

.

04:26 PM - 29/09/2019

لە دیدارێکدا  بافڵ تاڵەبانی،  وێڕای پیرۆزبایی لە  ئاشڵی دورێک، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی کەنەدا لەھەرێم، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتیی، بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە و رۆشنایی خستەسەر پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی، لەسەر کۆی ھاوكێشەكان لە روانگەی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد خستەڕوو. ئاماژەی بەوەشدا: یەکێتیی دەستپێشخەرییەکی راگەیاندووە بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی تا یەک ووتار و یەک ھەڵوێستمان ھەبێت بۆ پرسە چارەنووسازەکان، ئەم ھەنگاوەشی بە زیاتر خزمەتکردن و گەشەپێدانی ئەزموونی ھەرێم و مافەنەتەوییەکانی گەلی کوردی وەسفکرد.

ھەر لە دیدارەکەدا،  بە وردی گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و گۆڕانکارییەکان و تەئکید لە لەزمانی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکان کرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە