کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری عیراق داوای میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگەی كردوە‌

.

06:09 PM - 28/09/2019

 (سەمیر هەورامی) وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری عیراق داوای میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگەی كردوە‌و حكومەتی هەرێمیش ئامادەیە لیستی میلاكی ئەو وەزارەتە بداتە بەغدا، بۆ ئەوەی مووچەكانیان بۆ خەرج بكات.(سەمیر هەورامی) راشیگەیاند، وەزارەتی بەرگری عیراق بەم دواییانە داوای لیستی میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگەی كردووە، كە مانگانە لەو وەزارەتە مووچە وەردەگرن.وتیشی، بۆ ئەوەی حكومەتی عیراق مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بنێرێت، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لیستی میلاك‌و ژمارەی تەواوی وردبینیكراوی هێزەكانی پێشمەرگە بداتە بەغدا.وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم تەئكیدیشی كردەوە، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق، دەبوایە حكومەتی فیدراڵی مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكات، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی هەرێم نەكردووە، بەوپێیەش مووچەی 9 مانگی هێزەكانی پێشمەرگە قەرزدارە.حكومەتی عیراق دەبوایە مانگانە 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، كە بەپێی یاسای بودجە 454 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران‌و 68 ملیار دیناری بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە تەرخانكراوە، بەڵام جگە لە مووچەی فەرمانبەران، تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە