کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە وادەیەكی تری بۆ فرۆشتنی ژمارەكانی هەڵەبجە راگەیاند

.

05:14 PM - 24/09/2019



لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەڵەبجە وادەیەكی تری بۆ فرۆشتنی ژمارەكانی هەڵەبجە – عیراقی راگەیاند و  تێیدا داوكاری ئاڕاستەی هاوڵاتیان و سەرمایەداران و هەموو پێكهاتە جیاوازەكان كرد بە بەشداریكردن لە كڕینی ژمارە نایابەكانی پارێزگاكە.
لەو بارەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند لە جاری رابردوودا دوو كڕیار هەبوون بۆ كڕینی تابلۆی ژمارە یەك بە 700 ملیون دینار بەڵام ئێمە بە زیاتر دەیفروشین و داهاتەكەشی لەسەدا 80 بۆ پرۆژەكانە و لە سەدا 20 ی بۆ هاتووچۆی هەڵەبجەیە.
ووتیشی: 23-10-2019  سەعات 10ی سەر لەبانی جارێكی تر ژمارەكان دەخەنە زیادكردنی ئاشكراوە و لە هۆڵی دكتۆر مستەفا زەڵمی دەفرۆشرێن هەر كەسێك  ئارەزوومەندە دەتوانێت لە سبەینێوە ناوی خۆی تۆمار بكات  بۆ كڕینی ژمارە نایابەكان كە لە ژمارە یەك بۆ ژمارە نۆیە.

dlS4oA9J58w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە