.
12:31 PM - 18/09/2019
راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى: پێشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ (18/9/2019) به‌سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى، كۆمیسیۆنى باڵاى كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له سلێمانى كۆبووه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌كاریی‌و هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى تاوتوێ كران‌و ئه‌و پێشنیاز‌و بۆچوونانه‌یش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، كه به‌شێوه‌یه‌كى بنیاتنه‌رانه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره خراونه‌ته‌روو. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، كۆمیسیۆنى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه جیاجیاكانى سه‌ربه كۆمیسیۆنى باڵا كۆببێته‌وه‌و ته‌واوى دیدو پێنشیازه‌كان له پاكێجێكدا له ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كانى كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌و ئه‌ركه نوێیه‌كان‌و گۆڕانكارییه‌كانى ژیانى رێكخراوه‌یى‌و شێوازى نوێ خه‌بات گه‌ڵاله بكرێن.
O3pewlgqZJ8
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە