کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سوید مەدالیای ڕێنان بەخشرایە ڕێكخستنەكانی ڕۆژانی سەختی خەبات

.

12:15 PM - 10/09/2019

 لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕانی ڕۆژانی سەختی خەبات و ڕێكخستنە نهێنیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردسان ڕێوڕەسمێك بۆ بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ كۆمەڵێك لە ڕێكخستنەدێرینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە بە ساتێك وەستان بۆ ڕۆحی پاكی مامی گەورەمان و سەرجەم شەهیدانی یەكێتی و كوردستان دەستی پێكرد ، پاشان مستەفا كۆكۆیی نوێنەری ڕێكخستنە دێرینەكان لە شاری یتۆبوری وتاری بەخێرهاتنی پێش كەش كرد و پاشان لەلایەن هەڤاڵ سەمیر ئەمین  نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسوید وتارێك پێشكەش كراو گرنگی و ڕۆڵی ڕێكخستنە دێرینەكانی لە ڕۆژانی سەختی خەبات و ئەمڕۆی حوكمڕانی كوردستاندا خستەڕوو هیوای خواست پاداشتی گیان بازی و خەباتی سەختی ئەو ڕۆژانەی قۆناغی سیاسی گەلەكەمان لەسەردەمی حوكمڕِانی ئەمڕۆی كوردستاندا لەئاستی پێویستدابێ و زیاتر ئاوڕ لەژیانی ڕۆژانەی ئەو تێكۆشەرانە بدرێتەوە .
دواتر دلێر عەبدولكەریم جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی ڕێكخستنەدێرینەكان وتارێكی گرنگی پێشكەشكرد و گرنگی كۆمەڵەكە و یەك ڕیزی ڕێكخستنەكانی خستەڕوو داوای كرد بەگڕوتینەوە لەدەوری كۆمەڵەكە كۆببنەوە پاشان مەدالیای ڕێزلێنانی لەملی هەڤاڵانی ئامادەبوو كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە