کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی باڵای سەربازی ئەڵمانیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکەن

.

04:24 PM - 27/08/2019

بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر چاویکەوت بە (د. وێلبرینک ) فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.

له‌ دیدارەكه‌دا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکان
خوێندنەوەی بۆ پرسەکان کردوو بۆچون و ھەڵوێستەکانی یەکێتیی بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای ھەرێم خستەڕوو .
راشیگەیاند: مەترسی تیرۆر لەناوچەکە ماوە و بۆ رووبەڕووبونەوەشیان پێویستمان بە ستراتیژیەتێکی نوێ ھەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دووپاتی پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمە لایەنەی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و  هاوپەیمانان کردەوە لەپێناو بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد ھاوکاری زیاتری ھێزەکانی حەفتای ھێزی پێشمەرگە بکەن و ھەماھەنگ بن بۆ مەشقپێکردن و پڕچەککردنی زیاتریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە