.
09:34 - 04/06/2019
زانایەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە ژینگەی لوتكەی چیای ئێڤرست و چواردەوری زیاتر پیس بووە و زیاتر گەرم بووە و رووبارە بەستەڵەكەكانی نزیكی لوتكەكە بەرێژەیەكی زیاتر دەتوێنەوە كەجێی نیگەرانیە و ئەوەش وادەكات سەركەوتن بەسەر بەرزترین لوتكەی جیهان زیاتر مەترسیدار بێت لەئایندەدا.
پرۆفیسۆر جۆن ئاول لەزانكۆی ویسترین واشنتۆن و تیمێك لەزانایان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لێكۆڵینەوەیان كرد بۆ بەفری لوتكەی چیای ئێڤرست و چواردەورەی و هەروەها بۆ رووەكەكانی سەر چیاكە و زانایان بۆیان دەركەوت برێكی زۆر پیس بوون هەیە لەقوڵایی بەفرەكەدا كە كاری كردۆتە سەر تۆخبوونی ڕەنگی بەفرەكە.
ئەو پرۆفیسۆرە ئەمریكیە ئاماژەی بەوەكرد لەدوای گەڕانەوەیان بۆ ئەمریكا نمونە و زانیارییەكان لەبارەی لوتكەی ئێڤرست شیدەكەنەوە و دواتر راپۆرتێك بڵاودەكەنەوە لەبارەی ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە