کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی 70 ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان دژ بە داعش ئەنجامدا

.

02:27 PM - 08/09/2018



هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی 70 ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان دژ بە داعش لە نزیك كەركوك ئەنجامدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە گەلی كوردستانی راگەیاند بەیانی ئەمرۆ هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی كۆماندۆی سەر بە هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان دژ بە چەكدارانی داعش لە گوندی شۆراوی سەر بە ناحیەی زینانە لە ناوچەی داودە ئەنجامداوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگە و حەشارگەكانی داعشیان كرد لە گوندی پەڵكانە و تاوێركەوە ، بە پێی زانیارییەكان چەند چەكدارێكی داعش لە گوندی پەڵكانە كوژراون .
ئۆپراسیۆنەكە لە سەعات 10 و 30 دەقە بەیانی كۆتایی هاتووە و لە گوندی شۆراویش دەست بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراودا گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە