کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك دەكاتەوە

.

02:56 PM - 21/08/2018

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە "پیرۆزبایی لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و، گەلەكەمان لەسەرانسەری كوردستان دەكەین و هیواخوازین، ئەم جەژنە، وەك جەژنی گەردن ئازادیی‌و لێبوردەیی لەیەكتر، لەپێناو گەشەپێدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی، قبوڵكراو بێت". لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا، یەكێتی رایگەیاندووە كە "بەئومێدیشەوە؛ لەهەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەڕوانین، كە لەم بۆنە نیشتمانی‌و ئایینییەدا، بەئامانجی یەكڕیزیی‌و یەك هەڵوێستی گەلەكەمان، لەبەرامبەر مەترسییەكانی بارودۆخی ئێستای ناوچەكەو هەلومەرجی پێكهێنانی حكومەتی عیراق، كە پابەندبێت بەتەواوی مادەو بڕگەكانی دەستور‌و رێككەوتنەكان جێبەجێ‌ بكات، كێشەی ئابوری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان چارەسەر بكات، تێبكۆشن".
سەبارەت بەپەیوەندییەكانیشی لەگەڵ گۆڕان، لەپەیامەكەی یەكێتیدا هاتووە كە "داوای لێبوردن و گەردن ئازادیی، لەبزوتنەوەی گۆڕان دەكەین، كە ئەگەر هەر رووداوێك، لەدەرەوەی بڕیاری رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی كردبێتن، بەتایبەت لەو رووداوەی كە بەهۆی كۆی كێشەكانی شەوی تەتەڵەكردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی رابردوودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە(12/5/2018)، رویدا"، جەختیشیكردۆتەوە لەوەی "ئەم پەیامەشمان، لەهەستی بەرپرسیارێتمان بەرامبەر بەچارەنوسی گەلەكەمان‌و هەموو لایەنە سیاسییەكان‌و چارەسەركردنی كێشە سیاسی، ئابوریی‌و كۆمەڵایەتییەكانەوە، هەڵدەقوڵێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە