کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرنێت دەبێت بەخۆراِیی

.

10:47 AM - 17/01/2018

كۆمپانیایەكی جیهانی بەنیازە ئینتەرنێت لەچەند وڵاتێك بكاتە خۆرایی لەوانەش عێراق.كۆمپانیای كیوكا كە لەلایەن كۆمپانیای تالیا كە پێشەنگە لەبواری مانگە دەستكردەكاندا، بەنیازە لەچارەكی دووەمی ئەمساڵ دەستبكات بە گەیاندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەچەند وڵاتێكی وەك عیراق و ئەفغانستان و زۆرێك لەوڵاتانی ئەفریقا بەخۆرایی و بەڵێنی ئەوەش لە ئارادایە ئەو خزمەتگوزارییەی بگەیەنێتە زۆرێك لەوڵاتانی جیهان.لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە خەرجیەكانی ئەو پرۆژەیە كە لەلایەن كۆمپانیای كیوكاوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەداهاتی ئەو خزمەتگوزاریانەیەتی كە پێشكەش بە كۆمپانیاو دامەزراوە گەورەكانی دەكات و ئەوانەش كە خوازیاربن سوود لەو خزمەتگوزارییە خۆراییە وەربگرن ئەوا رەنگە پێویستیان بەئامێری تایبەت هەبێت بۆ ئەوەی بەكواڵتیەكی باش بگاتە دەستیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە