.
07:25 PM - 13/10/2017
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك ئه‌و هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه كه پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركوك پاشه‌كشه‌ی كردبێت.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه باس له شه‌ڕو پێكدادانان و پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركوك كراوه دووره له‌ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
وتیشی: نه ته‌قه بووه و نه پێشمه‌رگه‌ش له‌سنووره‌كانی خۆیان پاشه‌كشه‌یان كردووه.
پێشتر هه‌ندێك میدیا باسیان له‌وه كردبوو كه پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری كه‌ركوك پاشه‌كشه‌ی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە