.
05:08 PM - 20/08/2017
قهلهڕهشكه بهزیرهكییهكهی ناسراوه‌و لهتوێژێنهوهیهكی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جۆره باڵنده‌یه ده‌توانێت باشتر له مناڵێكی 4 ساڵ پلان بۆ داهاتووی دابڕێژێت.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ( لۆند)ی سویدئهنجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه جۆرێك له قهلهڕهشكه هه‌یه كه وێنای ڕووداوه‌كانی ئاینده ده‌كات و ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئاره‌زووه دهرونییهكانیدا بۆ دره‌نگخستنی هه‌ستی تێر بوون.
پێشتر وا ده‌زانرا كه توانا و كارامه‌یی په‌یوه‌ست به پلاندانان بۆ ئاینده، ته‌نها تایبه‌ته به مرۆڤ و هه‌ندێك جۆری مه‌یمونی زیره‌ك، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی ئه‌و زانایانه،ده‌ركه‌وتووه توانای پلاندانان لای قهلهڕهشكه به تێپه‌ڕبوونی كات گه‌شه‌ی كردووه.
زانا سویدییه‌كان سه‌رنجیان داوه كه قهلهڕهشكه ده‌توانێت ئه‌ركه مه‌عرفییه ئالۆزه‌كان ته‌واو بكات، كه پێشتر ئه‌وه شتێك بوو ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌مرۆڤ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه كه ئه‌و جۆره له قهلهڕهشكه ده‌توانێت پلان بۆ داهاتوو دابنێت ، به‌ڵام ئه‌و پلانه حاڵی حازر ته‌نها له گه‌ڕان به دوای خۆراكدا كورت بووه‌ته‌وه.
(كان كابادیری) كه یه‌كێكه له‌توێژه‌ره‌وه‌كان وتی: ڕه‌نگه مێشكی باڵنده‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌ی ده‌ماریی تێدا بێت، به‌ڵام مێشكی قه‌ڵه ڕه‌شكه خانه دهمارییهكی زۆر چڕی تێدایه كه پێشتر پێشبینی نه‌كراوه»
توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌ره‌تای كاره‌كه‌یان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێكردوه كه بریتی بووه له مه‌شقپێكردنی قهلهڕهشكهكان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئامێرێك بۆ كردنه‌وه‌ی سندوقێكی مه‌ته‌ڵئامێز بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتێكیان ده‌ست بكه‌وێت، پاشان سندوقێكیان خراوه‌ته به‌رده‌م به‌بێ هیچ ئامێرێكی كردنه‌وه، پاشان سندوقه‌كه‌یان لێ دوور خراوه‌ته‌وه، دوای سه‌عاتێك چه‌ند ئامێرێكی كردنه‌وه‌ی سندوقیان خستووه‌ته‌وه به‌رده‌میان، دهرهئهنجامهكهش ئه‌وه بووه كه قهلهڕهشهكهكان له ماوه‌ی 15 خووله‌كدا توانیویانه ئامێره ڕاسته‌كه هه‌ڵبژێرن و نزیكه‌ی (85%) یان توانیویانه سندوقه‌كه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له تاقیكردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌دا ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و باڵندانه (78%) بووه ، كه قهلهڕهشكهكان دراوێكی ڕه‌مزیان به‌كار هێناوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی خه‌ڵاته‌كه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ڕوونیان كرده‌وه، خه‌ڵاته ڕاستهوخۆكهی دراوه به قهلهڕهشكهكان ، كه‌م بایه‌ختر بووه له‌و خه‌ڵاته‌ی له سندووقه‌كه‌دا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئاستی به‌رزی خۆگرتن لای ئه‌و قهلهڕهشكانه و هاوشێوه‌ی هه‌مان ڕه‌فتاره لای ئاژه‌ڵێكی زیره‌كی وه‌ك مه‌یمون.
سه‌رچاوه: Ghadi news
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە