.
09:08 PM - 04/04/2015
زۆرجار ده‌بیستیت كه زۆر خوێ نه‌كه‌یته خواردنه‌وه، چونكه بۆ ته‌ندروستی زیانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وته‌یه بۆ قژ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونكه خوێ سوودی جوانكاریی هه‌یه بۆ قژو لێره‌دا ده‌یخه‌ینه روو:
*دژی كڕێشی قژه: خوێ یارمه‌تیت ده‌دات كڕێشی سه‌ر كه‌مبێته‌واو لایده‌بات و سووڕی خوێنی سه‌ر وریاده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌خوێدا هه‌یه شێ و زه‌یتی زیاده ده‌مژێت، بۆیه رێگه له‌ده‌ركه‌وتنی كڕێش ده‌گرێت.
*قژ له‌كه‌ڕوو ده‌پارێزێت: خوێ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ رێگریكردن له‌ده‌ركه‌وتنی كه‌ڕووی سه‌ر، چونكه توانای مژینی شێی هه‌یه كه ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌ڕوو.
*قژ خاو ده‌كاته‌وه: خوێ وه‌كو كرێمی قژ وایه بۆ قژو نه‌رم و لوس و خاوی ده‌كاته‌وه وه‌كو ئاوریشمی لێدێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كانزایانه‌وه‌یه كه له‌خوێدا هه‌ن و واده‌كه‌ن قژت بریقه‌دارو نه‌رم بێت و شێوه‌یه‌كی جوانی ده‌داتێ.
*قژ له له‌ناوچوون ده‌پارێزێت: به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدایه قژ له له‌ناوچوون ده‌پارێزێت و سه‌ر تاڵه‌كانی چاكده‌كاته‌وه‌و خۆراكی ده‌داتێ و ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
*رێگه له‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ر ده‌گرێت: له‌سووده‌كانی خوێ ئه‌وه‌یه كه پێستی سه‌ر له‌ئاره‌قی زیاده رزگار ده‌كات به‌هۆی مژینی شێ و ته‌ڕیی زیاده‌ی سه‌ر.
*قژ پڕ ده‌كات: ئه‌و سوودانه‌ی خوێ بۆ قژ كه باسمانكرد كه له له‌ناوچوون و ئاره‌ق و كڕێش رزگاری ده‌كات و نه‌رمی و خاوی و جوانیی ده‌داتێ، بۆیه بێگومان پڕیی و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ده‌داتێ ئه‌وه‌ش هه‌مووی به‌هۆی خوێوه‌یه.
دواجار دوای ئه‌وه‌ی سووده‌كانی خوێمان پێوتیت بۆ قژ تاقیده‌كه‌یته‌وه؟ بۆ نموونه خوێ بكه‌ره شامپۆكه‌ته‌وه یان هه‌فته‌ی دووجار به‌خوێ مه‌ساج بۆ قژو پێستی سه‌رت بكه بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت خوێ بده‌یت له‌سه‌ر تاڵه‌كانی قژو پاشان به ئاو بیشۆیت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە